زیرەکیى دەستکرد لە پەروەردەدا
کۆڕبەندێک بۆ توێژینەوەی زانستی لە هەولێر رێکدەخرێت
964+
ژێوار خدر
سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان KEF لە مانگی ئابی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رێکدەخرێت.
کۆڕبەندەکە لە شاری هەولێر بۆ ساڵی سێیەم بەڕێوەدەچێت، کە تایبەتە بەو توێژینەوە زانستییانەی لەلایەن ئەکادیمیستانەوە کراوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، کۆڕبەندەکە لە ژێر ناونیشانی ” فێربوونی دیجیتاڵی کارلێککارانە و زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە” ساز دەکرێت، ئەکادیسمیست و پەروەردەکارانیش دەتوانن توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن و پاش هەڵسەنگاندن بڕیار لە بەشداربوون دەدرێت وەک پانێڵیست.
ئەو توێژینەوانەی پێشکەش دەکرێن پێویستە لە 20 لاپەڕە زیاتر نەبن، بەهەردوو فۆرماتی وۆرد و پی دی ئێف لەگەڵ (C.V) پێشکەشکار بنێردرێت، وەرگرتنی توێژینەوەکان بە یەکێک یان هەرسێ لەزمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەبێت.
خوازیاران دەتوانن لە رێگەی ئیمەیڵی [email protected]
توێژینەوەکانیان بنێرن.