ناویان ناوە محەمەد
یەکەم منداڵی کورد لە سعودیە و لە وەرزی حەج لەدایک بوو
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ژنە حاجیەکی خەڵکی شاری خەلیفان لە سعودیە لە دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ، خودا مندالیکی پێبەخشی لە دایکبوو، ناویشیان ناوە محەمەد.
ئەمە یەکەم منداڵی کوردە کە ئەمساڵ لە سعودیە لە دایک دەبێت، تەندروستی منداڵەکە و دایکەکەشی باشە.
مەلا یوسف چۆمانی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سۆران بە 964ـی وت، ئەو ژنە خەڵکی خەلیفانە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە منداڵەکەی لە دایک بووە، لە دوای رێکاری پێویست دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و تەندروستیان جێگیرە.
وتیشی، “ئەمە یەکەم منداڵی کوردە کە لە سعودیە لە دایک دەبێت و منداڵەکە پێویستی بەوەیە کە پاسەپۆرتی کاتی بۆ دروست بکرێت و بۆ ئەمەش چەند رۆژێکمان پێویستە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی