خانمان لەبەردەم بڕینی بەشەخۆراکەکانیان دان
ئەوانەی بۆ جوانکاری فیلەر و بۆتۆکسیان کردووە ئاپی فۆڕمی خۆراک دەموچاویان ناخوێنێتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک و ئەو خانمانەی جوانکاریان کردوە هەندێکیان ئەپەکە دەموچاویان ناخوێنێتەوە.
ئاراس محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە 964 وت، تاوەکو دوێنێ 18% هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی فۆڕمە ئەلەکترۆنیەکەیان پڕکردوەتەوە.
وتیشی “ئەو خانمانەی جوانکاریان کردووە گەر گۆڕانکاری بەسەر دەموچاویاندا هاتبێت و وەک وێنەی سەر کارتی نیشتمانیەکەیان نەبێت ئەپەکە نایخوێنێتەوە و دەبێت سەردانیان بکەن”.
پێدچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن