بە 154 گڵۆپ

شاڕێی نێوان وڵوبە و تانجەڕۆ بە 154 گڵۆپ رووناک دەکرێتەوە

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتيی کارەبای سلێمانی پرۆژەیەک بۆ رووناککردنەوەی شاڕێی وڵوبە-تانجەرۆ جێبەجێدەکات و دەڵێت، زیاتر لە 249 ملیۆن دیناری تێدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2025، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەسەر بودجەی 8٪ـی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، پرۆژەی دانانی تۆڕی رووناکی بۆ شاڕێی وڵوبە-تانجەرۆ جێبەجێدەکرێت.

درێژی ئەو رێگەیەی کە رووناکدەکرێتەوە، دوو کیلۆمەتر و 500 مەترە و 80 ستونی 12 مەتری و شەش ستوونی دیکەی قەبارە جیاوازی بۆ دانراوە.

لە رووناککردنەوەی رێگەکەدا 154 گڵۆپی 269 واتی بەکارهاتووە و محاویلەکانی تۆڕی رووناکییەکە نۆژەندەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتيی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “پرۆژەكە كارەكانی تەواو بوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كاری پێدەكرێت”.