بێ هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرێک لە گوندی کۆلارەی پشدەر کەوتەوە

964+

ژێوار خدر

ئاگرێکی گەورە لە گوندی کۆلارەی سنووری پشدەر کەوتەوە، بێ هیچ زیانێکی گیانییش لەلایەن خەڵکی گوندەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی قەڵادزێوە کۆنتڕۆڵ کرا.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی قەڵادزێ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ئاگرێک لە گوندی کۆلاری سنوورەکە.

وتیشی، لەسەرەتادا ئاگرەکە زۆر گەورە بووە، بەڵام دوای گەیشتنی تیمەکان بە ناوچەکە توانیویانە بە هاوکاری هاوڵاتیانی گوندەکە کۆنتڕۆڵی بکەن بێ هیچ زیانێکی گیانی و ماددی.

سەبارەت بە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە، عەلی قادر باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی شەو بووە هۆکارەکەی نەزانراوە چی بووە، بەڵام زیان بەر هیچ رەز و باخێکی جوتیاران نەگەیشتووە، ئەوەی سووتاوە پوشوپەڵاش و قەسەڵ بووە.

روونیشیکردەوە، تیمەکانیان بەهۆی سەختیی شوێنەکەوە بەپێ رۆیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری خەڵکەکە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

سێ روداوی ئاگرکەوتنەوە روویان لە ئیدارەی راپەڕین بوو

سێ روداوی ئاگرکەوتنەوە روویان لە ئیدارەی راپەڕین بوو