دیمەنی قەڵای هەولێر لەدوورەوە. وێنە :964
لە رۆژانی جەژن
بەرگری شارستانی: لە هەولێر 16 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ماوەی چوار رۆژی رابردووی جەژن، بەرگری شارستانی هەولێر داتای 16 رووداوی جۆراوجۆری ئاگرکەوتنەوەی کردووە، کە دیارترینیان سووتانی سێ پەرێز و دوو ئۆتۆمبێل بووە.
رووداوەکان لە، شاوێس، کەورگۆسک، بەحرکە، شاخۆلان، لەنگە، گەڕەکی گەلاوێژ، کەسنەزان، قوشتەپە، دیبەگە، هەولێری نوێ، سەیدان، شەقامی 40 مەتری و شێخەڵا روویانداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.2025، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، لە ماوەی چوار رۆژی جەژن تەنیا 16 رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە وکە لە رێگەی پەیوەندی یان تیمەکانییانەوە ئاگادارکراون و بەشداریان کردووە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکان.
لە کەورگۆسک، سەیدان و دیبەگە سێ پەرێزی هاوڵاتیان سووتاون، هەروەها لە کەسنەزان و شەقامی 40 مەتری دوو ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووە، هەروەها یەک ماتۆڕکسیل لە شاوێس ئاگری گرتووە.
لەبارەی ئاگرەکەی لەنگە لە شەقامی 100 مەتری، باسی لەوەکرد، ئەوە تەنیا خۆڵ و خاشاک بووە ئاگری گرتووە، دواتر تیمەکان بۆ رێگرتن لە پیسبوونی ژینگە و فراوان نەبوونی مەودای ئاگرەکە، کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کردووە.
داتای رووداوەکان:
