لە بەرزاییەک کەوتە خوارەوە
گەشتیارێک لە گەلی شێرانە گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
گەشتیارێکی عەرەب لە بەرزایی گەلی شێرانە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و لەئێستادا تەرمەکە لەپزیشکی دادی ئامێدییە.
روداوەکە لە نزیک کاتژمێر 4:00 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.9، لە سەیرانگای گەلی شێرانە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک روویداوە، کە گەشتیارێکی عەرەب بەناوی “ یاسر عومەر” تەمەن 28 ساڵان لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ لەشوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.
مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تیمی بنکەی 122 ئاگادارکراون لەسەر هەبوونی روداوێک، کە گەشتیارێکی عەرەب لە بەرزایی گەلی شێرانە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، “تەرمەکە لەپزیشکی دادی ئامێدییە و دوای تەرمەکەی بە ئەمبوڵانس دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک و رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.”
گەلیی شێرانە دەکەوێتەوە سنووری ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی، ساڵانە چەندین روداوی کەوتنەخوارەوەی گەشتیارانی تێیدا تۆمار دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن