هەولێر - گوێڕ

رێگای سەرەکیی مەیدانی ئاژەڵان پڕ بووە لە پاشماوەی قوربانیکردن

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە  نزیک مەیدانی ئاژەڵان لەسەر رێگەی هەولێر – گوێڕ، سێ شوێنی گەورە بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ دیاری کراون، بەڵام بەشێک لە قەسابەکان شوێنەکەش پێنازانن و هەر لەسەر شەقامەکە پاشماوەی ئەو ئاژەڵانە فڕێدەدەن، کە کراونەتە قوربانی و سەربڕاون.

964 پەیوەندی بە شارەوانیی شەشی هەولێر كرد، كە بەرپرسن لە ناوچەكە، ئەوان دەڵێت، هەموو رێکارێکیان گرتووەتەبەر، بەڵام هاوڵاتیان و قەسابەکان پابەندنین و لەسەر شەقام پاشماوەی ئاژەڵەكان فڕێدەدەن.

شوێنەكە پێشتریش بۆ هەمان مەبەست بەكارهاتووە، بەڵام لەم جەژنە و بەبۆنەی قوربانیكردنەوە، زیاتر پیس كراوە و پاشماوەیەكی زۆری لێ فڕێدراوە، كە بۆنێكی پیس بڵاودەكاتەوە و هۆكارێكیشە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو شوێنەی ئاژەڵی نەخۆش سەربڕێت دادەخرێت

ئەو شوێنەی ئاژەڵی نەخۆش سەربڕێت دادەخرێت