تەوافی ماڵئاواییش دەکەن

ئەمڕۆ حاجییان لە میناوە بەرەو مەککە بەڕێدەکەون

964+

ژووری هەواڵ

وەک بەشێک لە بەجێگەیاندنى رێوڕەسمەکانى حەج، ئەمڕۆ میوانانی ماڵی خودا لە میناوە دەگەڕێنەوە مەککە و تەوافی ماڵئاوایی بە دەورى کەعبەدا ئەنجامدەدەن کە دوا قۆناغى حەجە و دواتر حاجییان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

رۆژى دووەمی جەژن، حاجییان بەردەوامبوون لە بەردبارانکردنى شەیتان و ئەمڕۆ بەر لە خۆرئاوابوون حاجییان لە میناوە دەگەڕێنەوە مەککە بۆ ئەنجامدانى سوڕانەوەى ماڵئاوایی بەدەورى کەعبەدا.

وەزارەتى ناوخۆى سعودیە داواى لە حاجییان کردووە پابەندبن بە خشتەى بە جێگەیاندنى ئەرکەکان و رێڕەوە دیاریکراوەکان بگرنەبەر بۆ هاتن و گەڕانەوە لە رێوڕەسمەکانى بەردباران و سوڕانەوە و هاتن و چوون لە نێوان سەفا و مەڕوا، کەلوپەل لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ رێوڕەسمى بەردبارانکردن و سوڕانەوە بە دەورى کەعبەدا.

بۆ حەجى ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار حاجى، لە وڵاتانى جیهانەوە روویان لە سعودیە کردووە و بە گوتەى بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانى رابردوو کەمترین گرفت لە رێوڕەسمەکانى حەج هەبووە.

نزیکەی 270 هەزار کەس ویستوویانە بە قاچاغ حەج بکەن

نزیکەی 270 هەزار کەس ویستوویانە بە قاچاغ حەج بکەن