عەشیرەت هەڕەشەى لێکرد

عەدنان دەرجال داواى لێبوردنى لە رۆژنامەنوسەکە کرد

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى شەوى رابردوو، عەشیرەتى بەدران، هۆشدارى بە سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق دا کە ئەگەر داواى لێبوردن نەکات، بە رێکارى عەشایەرى کێشەکەى لەگەڵ یەکلایى دەکەنەوە، ئەمڕۆ عەدنان دەرجال، داواى لێبوردنى کرد.

بابەتەکە ئەوەیە، دواى دۆڕاندنى هەڵبژاردەى نیشتمانى عێراق بەرامبەر کۆریاى باشور، عەدنان دەرجال سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق، هێرشى کردە سەر رۆژنامەنوس عەلى بەدران کە لە عەشیرەتى بەدرانە.

شەوى رابردوو عەشرەتەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان کرد لەسەر ئەو هەڵسوکەوت و هێرشانەى عەدنان دەرجال کە دژى رۆژنامەنوسێکى عەشیرەتەکەیان ئەنجامیداوە، داواى لێبوردن بکات.

دەرجال داواى لێبوردنى کرد

ئەمڕۆ لە بارەگاى هەڵبژاردەى عێراق لە شارى بەسرە، عەدنان دەرجال، سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق لەگەڵ عەلى بەدران کۆبووەوە و داواى لێبوردنى کرد بەهۆى ئەو هەڵسوکەوتەى نواندویەتى، عەلى بەدرانیش وێڕاى قبوڵکردنى داواى لێبوردنەکە، جەختى لە پاڵپشتیکردنى هەڵبژاردەى نیشتمانى کردەوە و وتى،”گرنگە هەموان هەوڵەکانمان یەکبخەین بۆ پاڵپشتیکردنى شێرەکانى رافیدەین کە رێگاکەى بەرەو مۆندیالى 2026ـە”.

عەشیرەتێک لەسەر رۆژنامەنوسەکەیان دێنە دەنگ؛ لە دژى عە...

عەشیرەتێک لەسەر رۆژنامەنوسەکەیان دێنە دەنگ؛ لە دژى عەدنان دەرجال