جەژنی قوربانیش ناوەندەكان كراوەن

زیاتر لە 142 هەزار كەس داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ دامەزراندن لە كۆمسیۆن

964+

محەمەد فاتیح

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماری پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندن لەسەر سندوقی دەنگدان بڵاوكردەوە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات رۆژانی جەژنی قوربان بڕۆن بۆ ناوەندەكانی دەنگدان.

بەپێی دوا ئاماری كۆمسیۆن زیاتر لە 142 هەزار کەس داواكاریان پێشكەش كردووە  بۆ ئەوەی وەك كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان وەربگیرێن و کۆی ژمارەی داواكاریەكان لە سەرجەم پارێزگاکان (142,534) داواکاری بووە.

وتيشى، “ژمارەی پیاوان گەیشتە (109,204) کەس و ژمارەی ژنیش گەیشتە (33,330) ژن و ئامارەکە دەریخستووە ژمارەی فەرمانبەران گەیشتووەتە (90,760) فەرمانبەر، هاوکات ژمارەی داواکارانی دەرچووان و خوێندکاران بۆ دامەزراندن گەیشتووەتە (51,774) خوێندکار و دەرچو.

دەشڵێت، “فەرمانبەرانی ناوەندەكانی تۆماركردن لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربانیش بەردەوام دەبن لە دەوام كردن و ئەو ناوەندانە كراوە دەبن تاكو ناوەڕاستی ئەم مانگە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئەم هەلە بقۆزنەوە و ناوی خۆیان لە رۆژانی جەژندا تۆمار بكەن.