کێشەکە بە عەشایەرى یەکلایى دەکەنەوە
عەشیرەتێک لەسەر رۆژنامەنوسەکەیان دێنە دەنگ؛ لە دژى عەدنان دەرجال
964+
وریا فەتاح
عەشیرەتى بەدران، هۆشدارى بە سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق دەدەت ئەگەر داواى لێبوردن نەکات، بە رێکارى عەشایەرى کێشەکەى لەگەڵ یەکلایى دەکەنەوە.
کێشەکە لەوەوە سەرچاوەى گرت، دواى دۆڕاندنى هەڵبژاردەى نیشتمانى عێراق بەرامبەر کۆریاى باشور، عەدنان دەرجال سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق، هێرشى کردووەتە سەر رۆژنامەنوس عەلى بەدران کە لە عەشیرەتى بەدرانە.
عەشرەتەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکەن لەسەر ئەو هەڵسوکەوت و هێرشانەى عەدنان دەرجال کە دژى رۆژنامەنوسێکى عەشیرەتەکەیان ئەنجامیداوە، داواى لێبوردن بکات.
هەڕەشەش دەکەن کە ئەگەر داواى لێبوردن نەکات، رێکارى یاسایى و عەشایەرى لە دژى دەرجال، دەگرنەبەر.
لاى خۆیەوە، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش لە لقی بەسرە رووداوەکەی بە هەڵسوکەوتێکی نابەرپرسانە وەسف کردووە و بە پێشینەیەکی مەترسیدار و نیشانەی دەسەڵاتخوازیی ناوى بردووە.