یەکەم رۆژى جەژن

90 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنى هەڵەبجەیان کردووە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

تەنیا ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە، سکچوون و رشانەوە و نەخۆشى جیاجیا، 90 کەسى ناردووەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە.

فەرحان حەمەخان، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستیی هەڵەبجە بە 964ـ راگەیاند، لەیەکەم رۆژى جەژنى قوربان تا کاتژمێر 3ـى پاشنیوەڕۆ، 90 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنى هەڵەبجەیان کردووە.

وەک باسى دەکات، چوار لەو نەخۆشانەیان رەوانەى سلێمانى کردووە و ئەوانى تریش چارەسەرى پێویستیان بۆ کراوە.

زۆربەى نەخۆشەکان سکچوون و رشانەوەیان هەبووە، کەئەمەش هەموو جەژنێک دووبارە دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رانیە و قەڵادزێ؛ 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنیان کردو...

لە رانیە و قەڵادزێ؛ 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنیان کردووە