یەکەم رۆژى جەژن تا کاتژمێر 4:00

لە رانیە و قەڵادزێ؛ 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنیان کردووە

964+

محەمەد عەلى- قەڵادزێ

تەنیا ئەمڕۆ هەینى 6.6.2025 کە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە، تا کاتژمێر 4:00ـى ئێوارە، 105 نەخۆش سەردانى فریاکەوتەکانى قەڵادزێ و رانیەیان کردووە، شەش کەس نەشتەرگەرى ریخۆڵە کوێرەیان بۆ ئەنجامدرا و ژمارەیەکیشیان توشى سکچوون و رشانەوە بوون.

حامید محەمەد، ئێشکگری فریاکەوتنى نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە 964ـی وت،“ لەبەیانییەوە نزیکەی 50 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێیان کردووە، ئەو نەخۆشانەی سەردانیان کردووین، بەهۆکاری سکچون، رشانەوە، شکان، برینداربوون بەچەقۆو بەربونەوە بوون  بووە”.

لاى خۆیەوە، فەرمان ئەحمەد بەڕێوەبەرى کارگێڕی نەخۆشخانەی  فێرکارى رانیە بە 964ـی وت،” ئەمڕۆ 55 کەس سەردانی نەخۆشخانەی رانیەیان کردووە، لەو ئامارە یەک گیان لەدەستان هەبووە، هەشت کەس داخڵکراون”.

وەک باسى دەکات ، چوار رووداوی هاتوچۆ هەبوون و شەش نەشتەرکەری ریخۆڵە کوێرەش ئەنجامداراوە.

ئاشکراشى دەکات، زۆرینەى نەخۆشەکان توشى سکچوون و رشانەوە و شکان بوون، یان بەهۆى قوربانییەوە توشى بەربوونەوە و بریندار بوون بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نەخۆشخانەکەی شارەزوور: پزیشکەکانمان دەڵێن سکچوونەکە م...

نەخۆشخانەکەی شارەزوور: پزیشکەکانمان دەڵێن سکچوونەکە مەترسیدار نییە