دێرەلوک
بەم جەژنە منداڵێک خنکا
964+
هێڤى دێوالى- دهۆک
یەکەم هەواڵى ناخۆش و دڵتەزێنى ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە، خنکانى منداڵێکە لە رووبارى زێى گەورە لە سنوورى ئامێدى.
تەمەنى شەش بۆ حەوت ساڵانە
مەسعود بۆتى، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى قەزاى ئامێدى بە 964ـى وت،”دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، منداڵێکى شەش بۆ حەوت ساڵان لە رووبارى زێى گەورە لە ناحیەى دێرەلوک خنکا”.
وەک باسى دەکات، تیمى بەرگرى شارستانى لە شوێنەکەن و دەستیان کردووە بە گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى، بەڵام تائێستا دەرنەهێندراوەتەوە.
مەسعود بۆتى روونیکردەوە کە منداڵەکە دانیشتووى دێرەلوکە و ناوى (ئارڤان سیهاد)ـە.
محەمەد رێکان، شایەدحاڵ لە شوێنى رووداوەکە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،” منداڵەک چووە لێوارى رووبارى زێى گەورە و پێیەکى کەوتە ناو رووبارەکە و بردى، بەم شێوەیە خنکا”.
وەک باسى دەکات، بەهۆى رێژەوى رووبارى زێى گەورە، تەرمەکەى دیارنەماوە، بەڵام تیمەکان سەرقاڵى گەڕانن بۆ دۆزینەوەى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح