سەمون و ئاویان وەک نانی جەژن خوارد
کەسوکاری ئەنفالکراوان لە قەڵای نوگرە سەلمان جەژنیان کرد
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنە و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە قەڵای نوگرە سەلمان لە سنووری سەماوە جەژنیان کرد.
بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە گەرمیانەوە رۆیشتنە قەڵای نوگرە سەلمان و بۆ ئەوەی لە نزیک بۆن وبەرامەی ئازیزانیان کە دەیان ساڵ پێش ئێستا لەوێوە بێ سەروشوێن کران جەژن بکەن و نانی جەژنیشیان هەر لە قەڵاکە خوارد.
ئەوان یەکەمجارە بەمشێوەیە دەڕۆنە قەڵاکە و لەگەڵ ئێسک و پروسکی ئازیزانیان جەژن دەکەن، تەنھا سەمون و چا و ئاویشیان وەک نانی جەژن خوارد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی