بە کۆمەڵ
لە خانەقین هاوڵاتیان لەسەر شەقام نوێژی جەژنیان ئەنجامدا
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
سەرەڕای ئەوەی مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق ماوەیەکە روخێنراوە و دووبارە بە شێوەیەکی تر بونیاد دەنرێتەوە، کەچی نوێژخوێنانی لە سەر جادەکەی بەردەم مزگەوتەکە نوێژی خۆیان دەکەن و نایانەوێ مزگەوتەکە جێ بهێڵن.
شێخ محەمەد مەولود مامۆستای مزگەوتەکەیە و بە 964ی وت، ئەم بۆنەیە گرنگییەکی رۆحی زۆری هەیە و موسڵمانان لە درەنگانی شەوەوە دێن بۆ گرتنی شوێن لە مزگەوتەکە و بەهۆی بچوکی شوێنەکە ئەوانەی دوادەکەون نوێژی خۆیان لەسەر جادەکانی بەردەم مزگەوتەکە دەکەن و نایفەوتێنن.
موستەفا بەرزەنجی یەکێکەیەکێکە لە نوێژخوێنان و بە 964ی وت، هەموو ساڵێک لەم شوێنە نوێژی خۆی دەکات و بە دڵخۆشییەوە دێتە مزگەوت و گەردن ئازادی لە هاوڵاتیان دەکات.
مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق دەکەوێتە گەڕەکی تۆڵەفروش لە خانەقین لە ساڵی 2012 دامەزراوە و لە ئێستادا سەرپەرشتیارانی مزگەوتەکە سەرقاڵی دووبارە بونیادنانەوەین بەهۆی زۆری نوێژ خوێنان و بچوکی دیزاینە کۆنەکەی.