رووداوێکى هاتوچۆ لە زاخۆ وێنە: هاتوچۆى زاخۆ
بەم بەرەجەژنە
رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتوچۆ کە ئێوارەى ئەمڕۆ لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ روویدا، کەسێک گیانى لەدەستدا و بریندارێکیش هەیە.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى زاخۆ بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025، کاتژمێر 7:30 خولەک، لەسەر رێگاى سەرەکى گوندى باوەردێ، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت لە جۆرى مارسیدس و ماتۆڕسکیلێک، روویدا.
موقەدەم محەمەد سلێمان، بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى زاخۆ بە 964ـى وت،” ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە و بریندارەکەش، لێخور و سەرنشینى ماتۆڕەکە بوون، بەڵام تائێستا نازانین ئەوەى گیانى لەدەستداوە لێخوڕەکە بووە یان سەرنشینەکە، چونکە بریندارەکەش برینى سەختە و هیچ قسەیەکى نەکردووە”.
لەبارەى شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش، موقەدەم محەمەد دڵنیاییدا کە شۆفێرەکە بریندار نەبووە و سەلامەتە.
