رێگەی سلێمانی - تاسلوجە. وێنە: 964
پەیوەندی بكەن بە ژمارە 188
هاتوچۆی سلێمانی لەگەڵ جەژنی قوربان چەند رێنماییەک بڵاودەكاتەوە
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ هاتنی چەژنی قوربان و بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سەلامەتییان بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی چەندین رێنمایی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “بیرت نەچێت لە شۆفێریدا مەترسی زۆر هەیە و بە وریایی و لەسەرخۆیی شۆفێری بكە تا تووشی هیچ جۆرە زیانێك نەبیت، ئاگاداریش بە كامێراكانی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێلەكان تۆمار دەكەن”.
داواش دەكات شۆفێر و سەرنشینەكان پێویستە پشتێنی سەلامەتی بەكاربهێنن و نابێت منداڵ لە جامی ئۆتۆمبێلەوە سەر دەربكات، لەناو كۆڵان و شوێنە قەرەباڵغەكان خێراییەكەت زۆر كەم بكەرەوە و لە پشتی ماتۆڕسكیل هەرجۆرە سوارڕەوێكی دیكە نایاسایی و مەترسیدارە.
“مەفرەزەكانی هاتوچۆ بەردەوام لە ئەركدا دەبن لە كاتی هەر رووداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بكەن بە ژمارە 188وە”.