به گوڵ و گوڵزار رازاندرایه‌وه
له هەریر رێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ پەیکه‌ری خانزاد میری سۆران كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هەریر شاره‌وانى كارى رێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەى بۆ پەیکه‌ره‌كه‌ی خانزاد میری سۆران ئەنجامدا، جگه له كه‌ڤه‌ركردنى دیواره‌كانى ده‌یان گوڵیشی له به‌رده‌مه‌كه‌ى چاند.
خانزادی سۆران یاخود میر خانزاد، لە کۆتایییەکانی سەدەی 16 و سەرەتاکانی سەدەی 17، یەکێک بووە لە فەرمانڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران، خوشکی میر محەممەدى میری سۆران بووە.
لەدوای ژەھرخواردکردنی براکەی، خانزاد بووەتە میری میرنشینه‌كه و لە قەڵای خانزاد فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە، كه ئەم قەڵایە ئێستاش ماوەتەوە و نزیكه‌ى 22 کیلۆمەتر لە ھەولێره‌وه دوورە.
بێوار عه‌دنان، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ریر به 964ـى راگه‌یاند له‌سه‌ر پێشینه‌ى خۆیان ئه‌م رێكخستنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ په‌یكه‌ره‌كه كردووه.
وتیشی “جگه له كه‌ڤه‌ركردنه‌وه‌ى دیوارى په‌یكه‌ره‌كه به به‌ردى سروشتى 300 گوڵیشمان له جۆرى به‌یبی رۆز له‌به‌رده‌مى په‌یكه‌ره‌كه چاندووه”.
چیمه‌نى چوار وه‌رزه و چه‌ندین داریش له‌نزیك په‌یكه‌ره‌كه چێندراون و به‌هۆى ئه‌وه‌ى سستمى ئاو و كاره‌باكه‌شی نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه شه‌وانه رووناكییه‌كى ته‌واو باڵ به‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌دا ده‌كێشێت و به‌روونى ده‌بیندرێت.