بۆ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق
ئه‌مساڵ دهۆك زیاتر له 17 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌نارده كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌نیا له پارێزگاى دهۆك، ئه‌مساڵ زیاتر له 17 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌نارده‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق كراوه و كشتو‌كاڵى دهۆكیش به ووردى داتاى ئه‌م هه‌نارده‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له رێكه‌وتى 2.1.2025 تاوه‌كو 31.5.2025 ـه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ 17 هه‌زار و 94 تۆن له‌و به‌رهه‌مانه‌یان هه‌نارده‌ى پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق كردووه.
وتیشی “ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى هه‌نارده‌كراون بریتی بوونه له په‌تاته، تەماتە، خیار، باقله، شوتی، خۆخ، گندوره و ترۆزی”.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى كشتو‌كاڵى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له مانگى رابردوودا له 1.5.2025 تاوه‌كو 31.5.2025 له سنوورى هه‌رچوار قه‌زاكه‌ى شێخان، به‌رده‌ڕه‌ش، ئاكرێ و سێمێل 11 هه‌زار و 865 تۆن به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌نارده كراوه، كه زۆرترین رێژه په‌تاته بووه زیاتر له نۆ هه‌زار تۆن، خیار نزیكه‌ى دوو هه‌زار تۆن، پیاز 773 تۆن و پاقله‌ش 103 تۆن هه‌نارده كراون.