ته‌ندروستى روونكردنه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ هیچ ژنێكی دووگیان له نه‌خۆشخانه‌ى ئاكرێ گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئاكرێ ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ هیچ ژنێكی دووگیان له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى قه‌زاكه‌یان گیانى له‌ده‌ست دابێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌واڵى به‌شێك له سۆشیاڵ میدیاكانى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راستكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه بۆ خه‌ڵكی ئاكرێ و ده‌وروبه‌رى ئاشكراى ده‌كه‌ن كه ئه‌و بابه‌ته‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه ئه‌مڕۆ ژنێكی دووگیان له ئاكرێ گیانى له‌ده‌ستدابێت، دووره له راستییه‌وه.
ئاشكراشی كردووه، كه ئه‌و ژنه‌ى ناوى بڵاوكراوه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستداوه نه‌ك له ئاكرێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌م ژنه سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاكه‌یانى نه‌كردووه.