نه‌خشه‌یه‌كى به زانیارییه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه
گه‌شتوگوزارى زاخۆ ئاسانكارى بۆ گه‌یشتن به ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى بۆ گه‌شتیاران ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى ئیداره‌ى زاخۆ كارئاسانى بۆ گه‌شتیاران ده‌كان بۆئه‌وه‌ى به‌ئاسانى بگه‌نه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌خشه‌یه‌كی به زانیارییه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نه‌خشه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه تایبه‌ته به ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى قه‌زاى باتیفا كه 10 ناوچه‌ى گه‌شتیارین.
به‌پێی نه‌خشه‌كه، ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكه به ره‌نگێكی تایبه‌ت دیاریكراوه، بۆئه‌وه‌ى گه‌شتیار بچێته هه‌ر ناوچه‌یه‌كى گشه‌تیاری كه خاوزیاریه‌تى ئه‌وا پێویسته ره‌نگى سوور ببینێت كه لۆكه‌یشنى شوێنه‌كه دیاریده‌كات.
له نه‌خشه‌كه ره‌نگى كه‌سك داندراوه وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى قه‌زاى باتیفا كه پاركی گه‌شتیاری لێیه.