دوو کارمەندی کۆمسیۆن سەرقاڵی گواستنەوەی سندوقی دەنگدانن _ وێنە: ئەرشیفی 964
وەرن پڕی بکەنەوە
فۆڕمی بوون بە کارمەندانی کۆمسیۆن کاراکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، فۆرمی ئۆنلاینی دامەزراندنی کارمەندانی، بۆ سەر سندوقی دەنگدان كارا کرد، سەرەتا کۆدی وڵات و ژمارە تەلەفۆنەکەت داخڵ دەکەی و کۆدی تایبەتی خۆتت بۆ دێتەوە، دواتر فۆڕمەکە کارا دەبێ و پڕیدەکەیتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ فۆرمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن كارا دەبێت، بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن ببن بە كارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
فۆڕمە لە ماڵپەڕی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پلاتفۆرمە جیاوازەكانی كۆمیسیۆن لە سۆشیال میدیا كارا دەكرێت، هەروەها هەر كەسێكیش لە رێگەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە، واتا كەسێك بۆ نموونە لە هەولێر بێت لە رێگەی پەیجی فەرمی لقی هەولێر فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە، بۆ شارەكانی دیكەش بە هەمان شێوە.
كۆمیسیۆنەكە پێشتر وردەكاری چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمە و تایبەتمەندیی ئەو كەسانەی دیاریی كرد، كە دەیانەوێت ببنە كارمەندی سەر سندوق لە رۆژی هەڵبژاردندا، کە بڕیارە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
پێشکەشکردن ئەم توێژانە دەگرێتەوە:
ـ فەرمانبەرانی حکومی جگە لە ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکان.
ـ فێرخوازانی پەیمانگا و زانکۆکان و دەرچووان کە بۆ دەرچووان دەبێت بڕوانامەی دبلۆم یا زیاتریان ھەبێت.