ئامێرەکەش دەستیبەسەردا گیراوە 

لە ناو جەرگەی سلێمانی بیری نایاسایی هەڵکەندووە و دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

ئەگەر جارەکانی پێشوو هاولاتیان لەدەرەوەی شار بیری نایاساییان لێداوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە ئێستا لە گەڕەکێکی ناو سلێمانی کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی هاوڵاتیەك بە تۆمەتی بیر هەڵکەندنی نایاسایی دەستگیرکرا.

دەشڵێت، هەروەها دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە لەکاتی کارکردندا.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

12 ئامێری بیرهەڵکەندن رادەستی وەزارەتی کشتوکاڵ کران

12 ئامێری بیرهەڵکەندن رادەستی وەزارەتی کشتوکاڵ کران