بۆ یەک ئەمپێر بڕی 41 دینار

نرخی ئەمپێری مۆلیدەکانی سلێمانی بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

964+

ژووری هەواڵ

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سێمانی بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا و دەبێت هاوڵاتیان بۆ هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر بڕی 41 دینار بدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.6.2025، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و بڕیاردرا خاوەن مۆلیدەکان بۆ یەک ئەمپێر کارەبا بڕی حەوت هەزار و 500 دینار بۆ هەشت هەزار و 500 دینار وەربگرن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، مانگی رابردوو مۆلیدە ئەهلییەکان لەنێوان 155 بۆ 179 کاتژمێر کارەبایان دابینکردووە.

لە بارەی ئەو ناوچانەی کە کارەبایان بووە بە 24 کاتژمێری، کارەبای سلێمانی دەڵێت، دەبێت پاکتاو  بکەن.

نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا

نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکانى سلێمانى دیاریکرا