لە سلێمانی ٣٢٠ داواکاری بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەیە
میدیازان – پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی ٣٢٠ داوکاری بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەیە و لەمساڵیشدا تەنیا دوو پڕۆژە مۆڵەتی دەستبەکاربوونیان پێ دراوە.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە میدیازانی راگەیاند: ٣٢٠ داواکاریمان بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ هاتووە، هۆکاری سەرەکیی ئەو هەموو داواکارییەش ئەوە بوو ماوەی دە ساڵ بوو مۆڵەتدان بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون وەستابوو و سێ ساڵێکە دەستی پێ کردووەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، تا ئێستا ٦٠ پڕۆژەی نیشتەجێبوون مۆڵەتی وەبەرهێنانیان وەرگرتووە و دەستبەکار بوون.
“ئەمساڵ دوو مۆڵەتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونمان داوە و بڕیار وایە تا کۆتایی ساڵ مۆڵەتێکی تر کارەکانی تەواو ببێت”، عەزیز سەعید وای وت.