حەجخوازێکی جەزائيری
بەهۆی وشەیەکی دایکییەوە بوو بە حاجی
964+
ژووری هەواڵ
ڤیدیۆی حاجييەکی جەزائیری دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە کاتێک باسی ئەوە دەکات، دایکی بێ ئەوەی هیچی بیرمابێت پێی وتووە حاجی، شەش مانگ دوای ئەو رووداوە، حەج بووە بە نسیبی.
حاجی ئەحمەد چیرۆکی بوون بە حاجی بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “دایکم هێشتا لەژیاندا مابوو، بەڵام تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ببوو، رۆژێک لەپڕ بە حاجی ئەحمەد ناوی بردم، وتم، دایکە من حاجی نیم، وتی، هیوادارم ببیت”.
ئاماژە بەوەش دەکات کە شەش مانگ دوای کۆچی دوایی دایکی، ئاواتەکەی هاتووەتە دی و بووە بە حاجی.