ئەو شوێنانەی دەڕاسە نایگاتێ

جوتیارانی پشدەر بە ئامێرێکی سادە دەغڵودانیان دروێنە دەکەن

964+

محەمەد عەلی

سەردەمی داس و مەڵەغان نەما و ئامێرێکی سادە گەنم و جۆی جوتیاران دەدورێتەوە.

جوتیارانی پشدەر ئەمساڵ زیاتر دەغڵ و دانەکانیان بە ئامێرێک دەدورنەوە ئەرکی ئەوانی ئاسان کردووە، ئەو شوێنانەی دەڕاسە بۆ ناچێت و هەوراز و سەختە، ئەم ئامێرە بۆی دەچێت و کێڵگەی گەنم و جۆکان دەدوورێتەوە.

ئامێرەکە بچوکە و بە ئۆتۆمبێڵێکی تر دەیگوازنەوە ناو زەویەکان و کاری پێدەکەن، جوتیاران دڵخۆشن و دەڵێن، پشوتر بەداس و مەڵەغان گەنمەکانمان دەدوریەوە بەڵام ئێستا ئەم ئامێرە، ئەرکی ئێمەی ئاسان کردووە.

ئامێرەکە گەنمەکە دەدورێتەوەو دەیبەستێت دواتر جوتیاران لەخەرمانی دەدەن و کایەو دانەوێڵەکە جیادەکەنەوە.

نرخی ئەم ئامێرە نزیکی 60 گەڵایەو بۆهەر کاتژمێرێک کارکردن بڕی 40 هەزار دینار وەردەگرێت و کۆمەڵێک کەس بۆبژێوی ژیان کڕیویانە و کاری بە کرێ کاری پێدەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هۆشدارى بەخاوەن دەڕاسەو کاکوتەکان دەدرێت

هۆشدارى بەخاوەن دەڕاسەو کاکوتەکان دەدرێت