محەمەد ئەلحەسانی، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان وادەڵێت
“عێراق بۆ وڵاتێکى پێشکەوتووى بانکى دەگۆڕێت”
964+
وریا فەتاح
محەمەد ئەلحەسانی، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت کە عێراق دەگۆڕێت بۆ وڵاتێکی بەهێزی بانکی چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
ئەلحەسانی، ئەو قسانەی لە میانی کۆنفرانسی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆردا کردوون و وتویەتى،”عێراق لەبەردەم تەحەدایەکی هەرێمی و نێودەوڵەتیدایە بۆ وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق پابەندە بە گرتنەبەری هەنگاوی ئەرێنی بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە کەرتی دارایی و بانکی.
بەوتەى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە رێبازی عێراق دەکات، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێتە هێزێکی کارلێککاری بانکی لە ناوخۆ و دەرەوە. پێشى وایە بە هەنگاوەکانى عێراق بۆ گرتنەبەرى سیتمى بانکى، عێراق بەرەو وڵاتێکى پێشکەوتووى بانکى هەنگاو دەنێت.