نێوانى ترەمپ و شی جین پینگ چۆنە؟

لە سەپاندنى باج و دوژمنایەتى بازرگانییەوە بۆ پەیوەندى تەلەفۆنى

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە پەیوەندییە سیاسى و ئابوورییەکانیان لەوپەڕى خراپیدایە، بەڵام پێدەچێت هەردوولا تامەزرۆیى پەیوەندى تەلەفوونى یەکترى ببن، بۆ ئەوەى ئەو رێکارانەى لە دژى ئابوورى یەکترى گرتویاننەبەر، بەرەو چارەسەر بڕۆن. بە وتەى وەزیرى گەنجینەى ئەمریکاش ئەوە دێتەدى و ترەمپ و شی جین پینگ، پەیوەندى تەلەفونیان دەبێت.

سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و شی جین پینگ هاوتا چینییەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن بۆ چارەسەرکردنی چەقبەستوویی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بێسانت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لەگەڵ چین گەیشتووەتە لەسەر کەمکردنەوەی باجى گومرگی سەر کاڵاکانیان، ئەوەش بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی 90 رۆژ.

کاربەدەستانی پەکین پێشوازییان لە بڕیارێکی دادگای بازرگانی نێودەوڵەتی ئەمریکا کرد کە چوارشەممەى رابردوو دایان و رێگریان لە بڕیارەکانى ترەمپ کرد لە بەرزکردنەوەى باجەکان.

لەسەر ئەو بنەمایە، بێسانت وتى،”پێموایە هەفتەى داهاتوو خولێکى نوێى دانوستان دەبینن”.

بۆ ئەو دەستپێکردنەوەیەى دانوستانەکان، رەنگە سەرکردەکانى ئەمریکا و چین، پێویستیان بە پەیوەندییەکى تەلەفونى راستەوخۆ هەبێت، هەربۆیە پێى وایە خراپ نابێت سەرۆک ترەمپ و شی جین پینگ پەیوەندییەکە ئەنجام بدەن.

بە قسەى بێسانت بێت، پەیوەندى ترەمپ و سى جین بەهێزە، دەتوانن لە بارەى کێشەکانەوە قسە بکەن.

چین وەڵامى ئەمەریکاى دایەوە: باجى 84%ى بەسەر کاڵاى ئەمەر...

چین وەڵامى ئەمەریکاى دایەوە: باجى 84%ى بەسەر کاڵاى ئەمەریکى دا سەپاند