کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى راپەڕین... وێنە: پەیجى کارەباى راپەڕین
لە سلێمانى
14 گەڕەک و چوار سیتى کارەبایان بوو بە 24 کاتژمێرى
964+
وریا فەتاح
پڕۆژەى کارەباى رووناکى بەردەوامە و لە سلێمانى 14 گەڕەک و 4 شارى نیشتەجێبوون، بوون بە خاوەنى کارەباى 24 کاتژمێرى.
ژمارەیى هاوبەشانى کارەباى 24 کاتژمێرى لە سلێمانى، 25 هەزار هاوبەشى تێپەڕاندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە کارەباى ئەو گەڕەک و سیتییانە دەبێت بە 24 کاتژمێرى کە لە 30 فیدەرەوە کارەبا وەردەگرن.
ئەو گەڕەکانەى دەبن بە 24 کاتژمێرى ئەمانەن:
کازیوە 1 و 2
سەیوان
گۆیژە و گۆیژەى نوێ
هەوارە بەرزە
تووى مەلیک
عەلى کەمال
ئازادى
شەهیدانى ئازادى
ئیسکان
ئیسڵاح
ئیبراهیم ئەحمەد، نزیک مزگەوتى بەهەشت.
سەرکارێز پشت ئامادەیى سلێمانى کچان.
هەریەم لەو چوار شارى نیشتەجێبوونە (گۆیژە سیتى، شارى خەونەکان، شارى دایک، گوندى ئەڵمانى).
ئاشکراشى کردووە، 25 هەزار و 81 هاوبەش کە 23 هەزار و 733 ماڵ و دوو هەزار و 80 هاوبەش، بازرگانین.