پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ 964
“بەغدا داهاتی بۆ ناڕوات لەسەر حەقە و بەڵام موچەبڕینی فەرمانبەرانی ناحەقە”
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی کە دوێنێ وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێک رایگەیاند کە موچەی مانگی پێنجی موچە خۆرانی هەرێم خەرج ناکەن کاردانەوەی لێکەوتەوە و پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت بابەتەکە دولایەنەیە و بەشێکی حەقە و بەشێکی ناحەق.
حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی پێنجی ناردووەتە بەغدا لەگەرمەی وربینی کردندا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە کە پارەکە خەرج نەکەن.
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ـی وت، حکومەتی عێراق لەوەدا لەسەر حەقە کە هەرێم داهاتی ناوخۆ کەمترینی دەگەرێنێتەوە و نەوتیش دەفرۆشێت پارە نادات و دیاریش نییە و خۆی تەسەروفی پێوەدەکات و موچە لە بەغدا وەردەگرێت.
دەشڵێت، بەڵام حەوە ناحەقییە لەبەرامبەر بردنی نەوتدا عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێم رابگرێت، کە ئەمە بڕیارێکی خراپە و دەچێتە بواری سزادانی خەڵکی کوردستانەوە،.
ئەوان واتە عێراق لەبری ئەوەی لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوت لێپرسینەوە لە بەرپرسانی هەرێم بکەن هەموو جارێک دێن موچەی خەڵک دەبڕن، سۆران عومەر وای وت.
964 پەیوەنی بە ئەندامێکی دیکەی کوردی پەرلەمانی عێراق کرد کە نەویست ناوی ئاشکرا بکات لەسەر هەڵویستیان لە بەغدا ئەو وتی، جارێ هیچ شتێک نییە لای ئەوان و بەتەمای هیچ نین، وتوویانە سەرۆک فراکسیۆنە کوردیەکان لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان کەچی ئەوە راست نییە و بەشێکیان هەر لە بەغدا نین.
تا ئێستا ئەگەر وا بڕوات چارەنووسی نەک موچەی مانگی پێنج بەڵکو هەشت موچەکەی تری ئەمساڵ لە مەترسیدایە و تا ءیستا بەفەرمیش وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ وەڵامێکی نییە، ئەوەی هەیە تەنیا وتەبێژی حکومەتی هەرێمە کە دەڵێت، کێشەکان چارە دەبن و حەق سەردەکەوێت، سەرۆک وەزیرانی هەرێمیش سەرشۆڕی قبوڵ ناکات”.