ئۆنسەی 3271 دۆلارە

نرخی زێڕ دابەزی

964+

توانا نەقی

نرخی زیڕ ئەمڕۆ لەچاو دوینێدا بە رێژەیەکی زۆر دابەزی بەشێوەیەک بۆ ئۆنسەیەک 46 دۆلاری لێبووەتەوە و دابەزینی وەهاشی چەند رۆژێکە بەخۆیەوە نەبینوە.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3271 دۆلارە ، لە کاتێکدا دوێنێ یەک ئۆنسەی بە 3317 دۆلار بووە.

هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 140 هەزار و 800 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 690 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 658 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 564 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.