رێكخراوێكی مرۆیی ئه‌م كاره‌ى كرد
زیاتر له 10 ملیۆن دینار بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله سووتاوه‌كانى لۆفه‌كانى سپیلك كۆكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆبه‌خشان له رێكخراوێكی مرۆیی زیاتر له 10 ملیۆن دیناریان بۆ خاوه‌نى ئه‌م ئۆتۆمبێله سووتاوه كۆكرده‌وه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له لۆفه‌كانى سپیلك سوتا، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، شۆفێره‌كه له خێزانێكی ده‌ستكورته و دوو كه‌ئمئه‌ندامیان له‌ماڵه‌وه هه‌یه.
رووداوى سووتانى ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه له رۆژى 27.5.2025 له لۆفه‌كانى سپیلكی سه‌ر به قه‌زاى خه‌لیفان روویدا.
سه‌عید مه‌لا ئه‌نوه‌ر سورچی، سه‌رۆكى رێكخراوى سه‌رچیا بۆ كارى مرۆیی به 964ـى وت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه كردیان توانیان برَى 10 ملیۆن و 165 هه‌زار دینارى بۆ كۆبكنه‌وه و پاره‌كه‌شیان راده‌ست كردووه.
وتیشی “له‌دواى رووداوه‌كه له ماوه‌ى حه‌وت كاتژمێردا توانیمان ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌و شۆفێرانه كۆبكه‌ینه‌وه كه به‌رێگاكه‌دا هاتوچۆیان ده‌كرد”.
هۆكارى هه‌ڵمه‌تى كه‌مپینه‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه كه خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه پێشمه‌رگه‌یه و دوو كه‌سی كه‌ئمئه‌ندامیشان له‌ماڵه‌وه هه‌یه كه دایك و باوكییه‌تى.
ئه‌وكاته‌ى ئاگر له ئۆتۆمبێله‌كه به‌ربوو ئه‌وان له شوێنه‌كه نزیكبوون، نازنن هۆكارى یه‌ره‌كى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه چی بووه، به‌ڵام باسس له‌وه كراوه كه كوالێتى به‌نزینى ئۆتۆمبێله‌كه باش نه‌بووه ئه‌وه هۆكارى ئاگره‌كه بووه.
رێكخراوى سه‌رچیا بۆ كارى مرۆیی ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دامه‌زراوه، به‌قسه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌ى ته‌نیا له مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا توانیویانه بڕی 82 ملیۆن دینار كۆبكه‌نه‌وه و به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانى دابه‌شبكه‌ن، به‌گشتیش له‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌یان دامه‌زراوه، زیاتر له نیو ملیار دیناریان كۆكردووه‌ته‌وه و جگه له‌هاوكاریكردنى خێزانه‌كان توانیویانه به‌و پاره‌یه هه‌ندێ نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌ى سنووره‌كه‌یان پێ نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.