شارەوانی بازیان بۆ 964

ئاژەڵی بەرەڵا لە خاوەنەكەی وەردەگیرێتەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا – بازیان

ماوەیەكی زۆرە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە دەست ئاژەڵانی بەڕەڵاوە دەناڵێنن و چەندین رێكاریش بۆ ئەم مەبەست گیراونەتەبەر دواترینیان شارەوانی بازیان هەڵمەتێکی چری دەستپێکردوە، بۆ گرتنی ئەو ئاژەڵانەی کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەرەڵا دەکرێن و بونەتە مەترسی.

نەوزاد جەلال سەرۆکی شارەوانی بازیان بە 964ـی وت،”ئێمە بەردەوام لە هەوڵی گرتنی ئاژەڵی بەرەڵاداین لەناو شاردا، بەڵام دوای ئەوەی هاوڵاتیان گلەییەکی زۆریان گەیاندە لای ئێمە کە بونەتە هۆی تێکدانی ژینگەی کۆڵان و شەقامەکانی ناوشار، ئێمەش ماوەیەكە هەڵمەتەكەمان چڕكردووەتەوە”.

ئەو دەڵێت “هەر ئەمرۆ 28.5.2025 دەستمان بەسەر دە مانگادا گرتووە، جاری واهەبووە دەستمان بەسەر مانگادا گرتووە بۆ ماوەی دوو رۆژ خاوەنەکەی نەهاتووە بەلایدا و خۆمان کاو و ئالیکمان پێ داون”.

“بەشێک لەو گەوڕانەی لەناو شاردان یاخود نیزکن له ئێمە دەیان روخێنین و  لەسنووری شارەوانی بازیان دەیان بەینە دەرەوە و هەموو خاوەن ئاژەڵەکانمان بانگکردووە و رێنماييمان کردون، بەڵام ئەوان بەبێ‌ ئەوەی گوێ‌ بە قسەكانی ئێمە بدەن دووباره ئاژەڵەکانیان بەرەڵای شوێنە گشتیەکان دەکەنەوە” نەوزاد جەلال واى وت.

دەشڵێت “سزاکانمان بەمجۆرە دەبن، جاری یەکم بەبڕێکی کەم سزای مادی خاوەنی ئاژەڵەکە دەدرێت، بۆ جاری دووەم و سێیەم دوهێندە سزاكه زیاد دەکات، بۆ چوارەم جار دوبارە ببێتەوە خاوەنداری ئاژەڵەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

خاوەنی مانگا و ئاژەڵی بەرەڵا غەرامە دەکرێن

خاوەنی مانگا و ئاژەڵی بەرەڵا غەرامە دەکرێن