رێکار بۆ رۆژانى جه‌ژن
له سلێمانى دوای سەربڕینی ئاژه‌ڵ پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ى دەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائیمقامی سلێمانى بڕیاریدا له رژۆانى جه‌ژندا تەنیا لە ناو كوشتارگەكان رێگە بە سەربڕینی ئاژەڵ دەرێت و دواى سه‌ربڕینیشیان پكنین بۆ گۆشته‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بۆ رۆژانی جەژن بڕیانداوە كە جگە لەمەیدانی ئاژەڵان، لەهیچ شوێنێکی دیکە کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە نەکرێت و تەنیا کوشتارگەکانیش رێگەپێدراون بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکان.
ده‌شڵێت “لەدوای سەربڕین پشكنین بۆ گۆشتی ئاژەڵەکە دەکرێتەوە”.
بۆ ئەم جەژنە هاوشێوەی جەژنەکانی ساڵانی پێشوو، قایمقامییه‌تى سلێمانى بە هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و بەگوێرەی پلان و ئامادەکاریەکان، لەبەرچاوگرتنی پەتای تای خوێنبەربون ئەو رێکارانە ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە.
قایمقامیش روونیشیكرده‌وه، لیژنەکانیان راسپاردوە بە هەماهەنگی لیژنە ئەمنییەکان، لە رۆژانی جەژندا هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و زیاتر چاودێری وردی کوشتارگەکان و هەمو ئەو شوێنانە بکەن، کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی تێدا ئەنجام دەدرێت.