لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم
خوێندنی باڵا بڕیاری دا
خوێندكارانی دەرەوەی وڵات بۆ جەژن پشوویان پێدرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خوێندكارانی دەرەوەی وڵات، دەتوانن بۆ رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز بگەڕێنەوە كوردستان.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بڕیار درا بە رێگەپێدان بە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ رۆژانی جەژن.
ئەوەش هاتووە، پشووی خوێندكارانی دەرەوەی وڵات لە 30ی ئەم مانگە دەستپێدەكات تا 13.6.2025، كە دەكاتە 14 رۆژ، ئەو ماوەیەشی لە شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەسەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.
بەپێی راگەیاندراوی حكومەتی سعودیە، رۆژی 6.6.2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.