6.6.2025
سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد
964+
توانا نەقی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025 سعودیە چاودێریی بینینی مانگی کرد و هەرزوو رایگەیاند کە رۆژی هەینی 6.6.2025 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
هەر ئەمڕۆ سالار حاجى عەلى، شارەزا لە بوارى گەردوونناسى بە 964ـى راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6 و دوو خولەک و 18 چرکە، مانگ نوێ بووەوە و هیلالێکى نوێ لەدایکبوو.
دەشڵێت: ئێوارەى ئەمڕۆ هیلالى مانگ دەبینرێت، لەبەر ئەوەى لە کاتژمێر 10 و 10 خولەک و چرکەى 25ـى پێش نیوەڕۆ، 0.1%ـى هیلالى مانگ بە تەلەسکۆپ دەبیندرێت، دواتر بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7 و 17 خولەک لەکاتی بانگی ئێوارە بە کاتی شاری هەولێر 0.5%ـى نوێبونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت.
ئاشکراشى کرد، سبەینێ 28ـى ئایار مەراسمى فەریزەى حەج دەستپێدەکات و تا 9 رۆژ بەردەوام دەبێت.