دووەم جار و دوو پشتگیریی

دوای سکاڵاکەی عێراق؛ ئەمریکا دەیەوێ لە شارە عێراقییەکان وەبەرهێنانیان زیاتربێ

964+

ئەحمەد مستەفا

جارێکی لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا، دوای سکاڵاکەی عێراق لەدژی گرێبەستە نەوتی و گازییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کراوە، پشتیوانی خۆی بۆ گرێبەستەکە دەربڕیییەوە.

بگرە داواش دەکات، وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەناوچە عێراقییەکان زیاتر ببینرێ.

رۆژی 20.5.2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو گرێبەستی نەوت و غازی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی و وێستێرن زاگرۆس واژۆ کردووە، کە بەهاکەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ تامی بروس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، خوازیاری‌ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م جۆره‌ گرێبه‌ستانه‌ ده‌كه‌ین، وە پشتیوانی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ده‌بن كه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانی‌ بواری‌ وزه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واژۆیان كردووه‌.

ئەو وتەبێژە وتی، ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ سوود بە هەموو عێراقییەکان دەگەیه‌نن، بروس باسی لەوەکرد، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره‌ گرێبه‌ستانه‌ گه‌شه‌ بكه‌ن، چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن و هیوادارن ئاسانكارییان بۆ بكرێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا باسی‌ له‌وه‌کردووە، ئێمە هانی بەغدا و هەولێر دەدەین کە پێکەوە کاربکەن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی ناوخۆیی لە زووترین کاتدا، هەروەها کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکا ملیاران دۆلاریان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا وەبەرهێناوە، هیوادارین وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکا لە سەرانسەری عێراق ببینین.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 26.5.2025 ئاژانسی‌ رۆیته‌رز له‌ زاری‌ سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتی و غازانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان واژۆیان كردووه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا: خۆشحاڵين بە گرێبەستی نێوان ک...

وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا: خۆشحاڵين بە گرێبەستی نێوان کۆمپانياکان و هەرێم