لەلایەن شارەوانی کەلارەوە 

بۆ مامەڵەی زەوی سندوقی چەند گەڕەکێک ئاگادار دەکرێنەوە  

964+

توانا نەقی

دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی کەلار کە ناویان لە نوسراوێکی فەرمیدا هاتووە لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار کراونەتەوە بچن بەدەم مامەڵەی زەویە سندوقیەکانیانەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بە نوسراوی ژمارە 2986ـی بەرواری 26.5.2025 کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە ئاگاداری دانیشتوانی هەریەک لە گەڕەکەکانی ( کەلاری کۆن و حەمرین و ئازادی و علە و محە و سیروان ) دەکاتەوە کە سەردانیان بکەن.

دەشڵێت، ئەو کەسانەی مامەڵەی زەوی سندوقیان کردووە کارپێکردنی نوسراوی زەوی سندوقی تەنها یەک ساڵە و ئەوکەسانەی مامەڵەیان کردووە باسەردانی شارەوانی بکەن.

شارەوانی لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 9655 لە ؛ە 29.7.2027 دەرچووە یەک ساڵ مۆڵەتیانە و واتە ئێستا دوو مانگی ماوە تاوەکو فریای بکەون و مامەلەکانیان تەواو بکرێت.

بۆ مامەڵەی زەوی سندوقی چەند گەڕەکێک ئاگادار دەکرێنەوە  

لە هەولێر 200 خێزانی دیکە رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی خا...

لە هەولێر 200 خێزانی دیکە رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقی وەرگرت