ماوەیان له سێ بۆ پێنج ساڵ
له‌ناو ئه‌شكه‌وتى هه‌زارمێرد شوێنه‌وارى هه‌رێم سێ گرێبه‌ستى واژۆكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌ناو ئه‌شكه‌وتى هه‌زارمێرد سێ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ دوو زانكۆ و سەنتەرێكی توێژینەوەی بیانى واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌ناوچه‌ى جیاوازى شوێنه‌وار له سنوورى سلێمانى بكه‌ن.
گرێبه‌سته‌كان له‌ناو ئەشکەوتی هەزارمێرد واژۆ كران.
کەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ى واژۆیان كردووه له سێ بۆ پێنج ساڵه و ئه‌و شوێنانهنشیان بۆ دیاریكراون كه كارى تێدا ده‌كه‌ن.
گرێبه‌ستى یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر سامان حیدری پسپۆری چاخی بەردینی کۆن بۆ کنەکردن لە ئەشکەوتى هەزارمێرد.
دووه‌میان، له‌گه‌ڵ سەنتەری توێژینەوەی زانستی شوێنەواری CNRS فەڕەنسی بە سەرۆکایەتى دکتۆر کلێر پادۆڤانی بۆ رووپێوی شوێنەواریی لە قەزای چەمچەماڵ و لێکۆڵینەوە لە ژینگەی سروشتی ناوچەکە و نەخشەسازی گوندنشین و دیراسەکردنی ئەنفال و لێکەوتەکانی.
سێیه‌م گرێبه‌ستیش، له‌گه‌ڵ زانکۆی فرانس بە پاڵپشتی سەنتەری CNRS فەڕەنسی بە سەرۆکایەتى دكتور میلانیا زینگارلۆ بۆ کاری رووپێوی و کنەو پشکنین لە گردى ئەحمهدئاوای دەشتى شارەزوور.