هاوڵاتییەک فلتەری بۆ خەڵک داناوە

ئاوەکەی دوزخورماتوو فلتەری نەبێ تامی گۆشتەیات

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی دوزخورماتوو، ئامێرێکی پاککردنەوەی ئاوی داناوە و رۆژانە ئاو کۆدەکاتەوە و پاشان خاوێن و تەسفیەی دەکات و دواتر بەدەبە و جلیکانی ئاوەکە بە خەڵکی دەفرۆشێت.

ئاوی قەزاکە خاوێن نییە، دەمی هەرکەسێک دەکەیتەوە گلەی و گازندەی هەیە و دەڵێن شیاوی خواردنەوە نییە و بۆنی لێدێت.

یوسف عەبدوڵا، خاوەنی ئامێری تەسفیەکردنی ئاوەکە بە 964ـی وت، ماوەی دوو مانگە ئەو ئامێرەی هێناوە، لە ناو دوکانێکدا رۆژانە ئاو کۆدەکاتەوە و لە دوای تەسفیەکردنی دوو خەزانی داناوە کە هەریەکە و پێنج هەزار لیتر ئاو دەگرن و پاشان، خەڵکی دێن و بەدەبە و جلیکانی ئاوی لێ دەکڕن.

بەو پێیەی ئەو ئاوەی ئەو تەسفیەی دەکات لەگەڵ ئەو ئاوەی خەڵکی بۆ خواردنەوە بەکاری دەهێنن بە رێژەی 180 پلە جیاوازیان هەیە، ئەو بۆ هەموو دەبەیەک ئاو 500 دینار وەردەگرێ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەبەی خۆت نەبەی بڕی هەزار و 250 وەردەگرێ، ئە وتی، تەنیا دەبەکان نزیکەی هەزار دینار لەسەر خۆیان کەوتووە.

هەر لەوێ هاوڵاتییەک بەناوی مام جەلال بۆ کڕینی ئاو هاتبوو، ئەو بە پەیامنێری 964ی وت، ئاوەکە بۆنی گۆشتاوی لێیەت، ئاژەڵی تێدەکەن و زۆرینەی خەڵکی ئێرەی تووش بە کلیە شۆردن کردووە.

ماوەیەکە پرۆژەئاوی دوزخورماتوو کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی 150 هەزار کەسە، بەهۆی پیسبوون و پاکنەکردنەوەی پڕۆژەئاوەکە، ئاوەکەی بۆنی کردووە و  خەڵکی کەمتر بەکاری دەهێنن بۆ خواردنەوە و خواستی زیاتریان لەسەر ئاوی بازاڕە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هۆکاری گۆڕانی تام و رەنگی ئاوی دوزخورماتوو دۆزرایەوە

هۆکاری گۆڕانی تام و رەنگی ئاوی دوزخورماتوو دۆزرایەوە