دیمەنێکی شارۆچکەی سەروچاوە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
ئەم دوو رۆژەش بەتەمای فێنکایی مەبن
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و تۆز و خۆڵێکی کەمیش دەگەڕێتەوە
964+
شۆڕش قادری
هەرچەندە هێشتا بەهار بەبەرییەوە ماوە، بەڵام پلەی گەرما تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە و سبەینێش تۆز و خۆڵێکی کەم رووی لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دەکاتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە سنوورییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارە و شەودا، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە لە ئەنجامی شەپۆلێکی خۆڵبارین کە روو لە شارەکانی ناوەڕاستی عێراق دەکات.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوە بەپلەی سیلیزی؛
هەولێر:39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی