کەشەکە گەرمە

ئەگەر هەیە ئەمڕۆ کەمێک باران ببارێت

وریا فەتاح

هەتا بڵێى کەشەکە گەرم و هاوینییە، بەڵام رەنگە ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک باران ببارێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە هەیە.

پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و هەر بە گەرمى دەمێنێتەوە.

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە دوایی نیوەرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سێلیزی بۆ سبەینێ یەکشەممە بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی