دیمەنێكی رووداوەكە.فۆتۆ: ئاژانسەكان
ئەمریكا
تەقە كرا و دوو كەس كوژران و نۆ كەس بریندار بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقەکردن لەسەر رێگای لیمۆن هیڵ لە ناوچەی ڤێرمۆنت پارک لە فیلادلفیا، دوو کەس کوژراون و نۆ کەسیش بریندار بوون.
پۆلیسی ناوچەکە هەواڵی بوونی قەرەباڵغییەكی زۆری هاتوچۆی لە شوێنی رووداوەکە راگەیاند، ئاشكراشيان كرد، کەسێکی دیکەش دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لێیدا لە نێوان ئەو ئاژاوەگێڕییەی کە دوای تەقەکردنەکە روویدا، گەیەندرایە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەكانی کەناڵی CBS، رووداوەکە لەسەر رێگای لیمۆن هیڵ نزیکەی کاتژمێر 10:30ی شەوی رابردوو “بەكاتی ئەمریكا” روویداوە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە پارکی ڤێرمۆنت دوای رووداوی تەقەکردنەکە داخراوە، کە لە کاتی کۆبوونەوەی گەورەی خەڵکدا روویداوە، کە کاتەکانیان لە پارکەکەدا بەسەر دەبرد.
هەر لە بارەی رووداوەكە، پۆلیسی فێلادلفیا دەڵێت، دوو کەس لە رووداوەکەدا کوژراون، بەڵام زانیاریی دیكە لەم بارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.