لە زاخۆ مارکێتێک سووتا - وێنە؛ بەرگری شارستانی زاخۆ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا
لە زاخۆ مارکێتێک سووتا و کەلوپەلەکانی بوون بە سوتوو
964+
شۆڕش قادری
بەهۆکارێکی نادیار مارکێتێک لە زاخۆ سووتا و کەلوپەلەکانی بوون بە سوتوو.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025 مارکێتێک لەگەڕەکی عەباسیکێ سووتاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
بەرگری شارستانی زاخۆ هیچ زانیارییەکی دیکەی لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکان نەکردووە، بەڵام بەپێی ئەو وێنانەی بڵاویکردوونەتەوە، خاوەن مارکێتەکە هیچی بۆ دەرنەچووە و کەلوپەلەکانی بوون بە سوتوو.
ئاگر لە شوقەیەکی زاخۆ کەوتەوە و گەیشتە سێ شوقەی دیکەش