ڤیدیۆیەکی نەبینراوی لە 964 ببینن

محەمەد عەباس بارام پیانۆ دەژەنێ و کەمەرەشل دەچڕێ

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

10 رۆژ تێپەڕی بەسەر مەرگی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام و هێشتا تەرمەکەی نەهێندراوەتەوە و لە ئوردن نێژراوە، 964 ڤیدیۆیەکی دەگمەن و تایبەتی بڵاودەکاتەوە کە پیانۆ دەژەنێ و گۆرانیی کەمەرەشل دەچڕێت و دەستی هاوژینەکەشی لەسەر شانیەتی.

عەزیز محەمەدی موزیسیان ئەم ڤیدیۆیەی تایبەت بە 964 ناردووە و بۆی باسکردین، تۆماری ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە مانگی دووی ساڵی 2024، کاتێ محەمەد عەباس بارام سەردانی سلێمانی کردووە و پێکەوە بە پیانۆ و عود چەند بەرهەمێکیان چڕیوە.

لەناو ڤیدیۆکەدا هاوژینەکەی محەمەد عەباس دەردەکەوێ کە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی فەڵەستینە، عەزیز محەمەد دەڵێ، وەک یادگاریەک لام ماوەتەوە.

رۆژی 15.05.2025 هونەرمەند محەمەد عەباس بارام بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئوردن کۆچی دوایی کرد، هەرچەندە وترا کە تەرمەکەی دەهێننەوە بۆ کوردستان، بەڵام هەمان رۆژ لەو وڵاتە بە خاک سپێردرا.

بۆ رۆژی دواتر خێزانەکەی رایگەیاند بڕیاریانداوە تەرمەکەی دەربهێننەوەو بیهێننەوە بۆ کوردستان، بەڵام تائێستا هیچ قسەیەکی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو بابەتە نییە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

محەمەد عەباسی هونەرمەند کۆچی دوایی کرد 

محەمەد عەباسی هونەرمەند کۆچی دوایی کرد