"ناتوانین ده‌ستكارى ئاكرێى كۆن بكه‌ین"
شاره‌وانیى ئاكرێ زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر رێگاى گه‌شتیاران لاده‌بات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئاكرێ، شاره‌وانى ته‌واوى ئه‌و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییانه لاده‌بات، كه فرۆشیاران كردوویانه‌ته سه‌ر رێگا و شه‌قامه‌كانى ناو قه‌زا و به‌مه‌ش كێشه و گرفتى هاتوچۆیان بۆ گه‌شتیاران دروستكردووه.
شاره‌وانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى گه‌شتوگوزار و هاتوچۆ سه‌ردانی ناو بازاڕیان كردووە و زێده‌ڕۆییه‌كانیان ده‌ستنیشان كرد.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى وت، فرۆشیار و ده‌ستگیڕه‌كان رێگا و شه‌قامه‌كانیان به‌رته‌سک كردووه‌ته‌وه و كێشه بۆ گه‌شتیاران دروست ده‌كەن، بۆیه بڕیارى لابردنیان ده‌ده‌ن.
وتیشی، “له هه‌ندێك شوێنى ناو بازاڕ به‌هۆى فرۆشیارانه‌وه رێگاكان نزیكه‌ى سێ مه‌تر ماوه، ئه‌وه‌ش بۆ شۆفێران گونجاو نییه هاتوچۆى پێدا بكه‌ن”.
به‌پێی پلانى شاره‌وانى، له قۆناغى یه‌كه‌مدا رێگاى چوون بۆ هاوینه‌هه‌وارى سیپه له‌و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌ى فرۆشیاران پاكده‌كه‌نه‌وه، دواتر رێكاره‌كانیان ده‌به‌نه رێگاى ناو بازاڕ و به‌رده‌مى قشڵه، كه هه‌مان كێشه‌یان بۆ دروست بووه.
له باره‌ى ده‌ستكاریكردنى ئه‌و رێگایانه‌ى ته‌نگن و ته‌نیا هاوڵاتی ده‌توانێت به‌پێ هاتوچۆى پێدا بكات، سه‌رۆكى شاره‌وانیی ئاکرێ وتى، “جارێ ناتوانین ده‌ستكارى ئه‌و رێگایانه بكه‌ین، كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه ناو ئاكرێی كۆن و كارێكی زه‌حمه‌ته”.
