هۆڵێکی خوێندن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی دهۆک _ وێنە: 964
داواکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم
پێش راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کتێب لە قوتابیان وەربگیرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات، ئەمساڵ پێش راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، کتێب لە قوتابیان وەربگرنەوە.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کراوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاندووە، “قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکانتان ئاگادار بکەنەوە کە پێویستە تا دوارۆژی (تاقیکردنەوەکان) و پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن بەپێی تۆماری کتێب لە قوتابیان وەربگرێتەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد و بەپێى یەکێک لە بڕیارەکان، بۆ راگەیاندنى ئەنجامەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى، هیچ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجام نادەن و بە رێگەى دیجیتاڵى نمرەى قوتابیان رادەگەیەنرێت، هەروەها بۆ ئەمساڵ هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستى تاک بۆ ناساندنى ئاستەکانى (یەکەم، دووەم، سێیەم) و هیچ پلەبەندییەک راناگەیەنرێت.
وێنەیەکی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە خوارەوە؛